مه‌سروور بارزانی له ده‌فته‌ری یاداشتی مۆنۆمێنتی شه‌هیدان یاداشتێكی نووسی

ھەڵەبجە-KDP.info- له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له ده‌فته‌ری یاداشتی مۆنۆمێنتی شه‌هیدان، یاداشتێكی نووسی.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له یاداشتی مۆنۆمێنته‌كه گوته‌یه‌كی نووسی و ئاماژه‌ی به‌وه دا "شانازی ده‌كه‌م كه جارێكی تر سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كه‌م، داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌م گیانی شه‌هیدان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و برینداره‌كانیش چاك بكاته‌وه."
هه‌ره‌ها مه‌سروور بارزانی نووسیویه‌تی، خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین و پێویسته هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین تاوان به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان دووباره نه‌بێته‌وه.




