٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە بۆ KDP: ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران پڕۆژەی گرنگ ڕادەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت ئەمڕۆ لە ھەڵەبجە دەبێت و بەردی بناغەی پڕۆژەی پردی تووە قووت دادەنێت بە بوودجەی 30 ملیار و 450 ملیۆن دینار، ھاوکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ و کارگەی خۆراکی ڕاسانیش دەکات.

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، لە پارێزگای ھەڵەبجە، بەردی بناخەی پڕۆژەی پرد و ڕێگای تووە قووت دادەنێت، کە درێژیەکەی 27 کیلۆمەترە، بوودجەی پڕۆژەکە 30 ملیار و 450 ملیۆن دینارە".

جێگری پارێزگار وتیشی: "پڕۆژەی پردی تووە قووت لە ساڵی 2020 بڕیاری لێدراوە، ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە 730 ڕۆژە، کۆمپانیای سەرسیر ساکۆ جێبەجێ دەکات، ھاوکات بوودجەکەی لەسەر بوودجەی وەبەرھێنانی ساڵی 2021".

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات: "سەرۆکوەزیران، سەردانی دیوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکات، پاشان دەڕواتە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەڵەبجە و پێدانی ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ھەڵەبجە دەست پێدەکات".

کاوە عەلی دەشڵێ: "مەسروور بارزانی کارگەی ڕاسان بەسەر دەکاتەوە کە کارگەیەکی گەورەی خۆراکییە، لە بواری شیرەمەنی و گۆشت و ڕۆنی زەیتی زەیتوون، کە کەرتی تایبەت بنیاتی ناوە".

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار