٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا و پرۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنییان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (21ـی شوباتی 2024) مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پرۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان ئالوگۆڕ کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و وزە. باڵیۆزی ژاپۆن پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی سوپاسی هاوسۆزی و پشتگیریی ژاپۆنی کرد و خواستی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆنی دووپاتکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار