ساڵی رابردوو چەندین پڕۆژە لە مێرگەسۆر جێبەجێکراون
_(1)__2024_02_21_h19m18s52__HK.jpg)
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێکراون و دەشڵێ: بەشێک لە پڕۆژەکان ستراتیژین و کاریگەرییان ھەبووە لەسەر خەڵکی ناوچەکە، دەشڵێ: کردنەوەی کارگەی زووم دەرفەتی کاری بۆ چەندین ھاووڵاتی ڕەخساندووە، بەرھەمی شیری جووتیارانیش ساغ دەکرێتەوە.
غەفوور ئەحمەد مالە سواری، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای مێرگەسۆر جێبەجێکراون، بەشێک لەو پڕۆژانەی لە ساڵی رابردوو ئەنجامدراون پڕۆژەی ستراتیژین وەک پڕۆژەی ئاوی بارزان و کردنەوەی کارگەی زووم، سەرەڕای ھەبوونی ئەو ھەموو قەیرانەی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت بەردەوام ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەرکردووە.
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر گوتیشی: بەڕێز مەلا مستەفای بارزانیش پاڵشتی زۆری کردووین لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، بەتایبەتی کردنەوەی دەروازەی زێت یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ھەرێمی کوردستان و دەڤەری مێرگەسۆر، کاریگەی زووم کاریگەری لەسەر دەرفەتی کار ھەبووە و بەرھەمی شیری جووتیارانی ناوچەکە لەو کارگەیە بەکاردێت.
غەفوور ئەحمەد مالە سواری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە بواری ڕێگاوبانیش چەندین پڕۆژە جێبەجێکراون لەوانەش ڕێگای (مێرگەسۆر _ پیران) ھەروەھا ڕێگای بابکێ و چەندین ڕێگای دیکە دروستکراون بە ڕووبەری جیاواز، ژمارەیەک پڕۆژەی ئاویش جێبەجێکراون بۆ گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکانی سنووری مێرگەسۆر و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە سنوورەکە.
قائید میرۆ




