باڵیۆزی ژاپۆن: پشتیوانی مەسروور بارزانی دەكەین بۆ بەدیهێنانی گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام

ھەولێر-KDP.info- باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق رایگەیاند، سەرەڕای هەموو ئاڵنگارییەكان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی هەنگاوی گرنگی بە ئاراستەی گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام ناوە و ژاپۆن پشتیوانی تەواوی لێدەكات.
لە بۆنەیەكی تایبەتدا لە هەولێر، بەبۆنەی یادی رۆژی نیشتمانی وڵاتەكەیەوە، فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق رایگهیاند، چاوم لەوەیە ژاپۆن و كوردستان داهاتوویەكی گەشتر و باشتریان هەبێت.
باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق ههروهها گوتی: "كوردستانیش بەهەمانشێوە رێگەی دوور و درێژی بڕیوە تا گەیشتووەتە ئەم دۆخە سەقامگیر و پێشكەوتوەی ئێستا تێیدایە".
ههروهها گوتیشی: "ژاپۆن و خۆشم وەك دۆستێكی راستەقینە هەمووكات پشتیوانی كوردستانمان كردووە بۆئەوەی كۆمەڵگەی خۆشگوزەران و ئاسایش و ئارامی هەبێت".
ئهوهشی خستهڕوو، بەدڵنیاییەوە هاوكار و پشتیوانی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەرێز سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی دەكەین بۆ بەدیهێنانی گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام، سەرەڕای هەموو ئاڵنگارییەكان.
فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ ئاماژهی بهوهشكرد، ژاپۆن و كوردستان چەندین ساڵە دۆستایەتیەكی ناوازەیان هەیە و بۆ ساڵانی داهاتووش ئەو دۆستایەتییە هێشتا باشتر و باشتر دەبێت.
دواجار گوتیشی: "ژاپۆن ئامادەیە بۆ هاوكاریكردنی كوردستان لە پەرەپێدانی ئابووری و كۆمەڵایەتیدا، بۆئەوەی پەیوەندییەكانمان زیاتر بەهێز بن. ئەمساڵ بۆ ئێمە ساڵی ئەژدیهایە لەسەر پشتی ئەم ئەژدیهایە زۆر بەرزتر دەفڕین. چاوم لەوەیە پێكەوە داهاتوویەكی گەشتر و باشتر بۆ كوردستان ببینین."




