٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ھەموار دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا _KDP.info_ ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆدەبێتەوە و تێیدا ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن دەکرێتەوە و ژمارەی لیژنەکانیش کەمدەکرێنەوە، فراکسیۆنی پارتیش ھەوڵ دەدات ئەو لیژنانە وەربگرێت بتوانین خزمەتی خەڵکی پارێزگای مووسڵ بکەین.
ئێریڤان مەھدی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدەکات و تێیدا پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن ھەمواردەکرێت، دواتریش ژمارەی لیژنەکان کەمدەکرێتەوە و کۆمەڵێک لیژنە لێکدەدرێن، بەمەش ژمارەی لیژنەکان کەم دەبتەوە.
ئێریڤان مەھدی گوتیشی: وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا زیاتر ھەوڵدەدەین ئەو لیژنانە وەربگرین بتوانین لەڕێگەیانەوە خزمەتی خەڵکی مووسڵ بە گشتی و تەواوی پێکھاتەکانی ئەو پارێزگایە بکەین.
دەشڵێت: تا ئێستا دیار نییە ژمارەی لیژنەکان بۆ چەند کەمدەکرێتەوە، چونکە دوای ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆ دیار دەبێت چەند لیژنە لێکدەدرێت ئەوکات ژمارەکە دیار دەبێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار