٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێم و بەغدا لەبارەی سەرژمێری لە ناوچە کوردستانییەکان دانوستان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێکی لیژنەی سەرژمێری گشتی لە عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هەرێمی کوردستان لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی سەرژمێری لە ناوچە کوردستانیەکانی سنووری ماددەی 140 دەست بە دانوستان دەکەن.


مەحموود عوسمان، ئەندامی لیژنەی سەرژمێری گشتی لە عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێمە لەناو هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکمان نییە بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە کۆتایی ئەمساڵدا، بودجەی پێویست بۆ ئامادەکارییەکانی پرۆسەکە دابین کراوە و پشکی هەرێمی کوردستانیش وەک خۆی خەرج دەکرێت، له هەرێم هەنگاوەکان دەستیان پێکردووە بۆ ئەوەی هاوشێوەی عێراق پێکەوە ئامادەبین.
ئەندامەکەی لیژنەی باڵای سەرژمێری گشتی گوتی: کێشەی سەرەکی لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێم هەیە، چونکە دۆخی ئەو ناوچانە جیاوازە و پێویستی بە هەندێ ڕێوشوێنی خۆی هەیە.
مەحموود عوسمان ڕوونیکردەوە: بڕیارە لەسەر ئاستی سیاسی هەرێمی کوردستان دانوستان لەگەڵ بەغدا بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین لەسەر بەڕێوەچوونی سەرژمێری بگەینە ڕێککەوتن لەو ناوچانەی کەوتوونەتە سنووری مادەی 140ی دەستووری عێراق کە بە میکانیزمێکی تایبەت ڕەوشی ئەو ناوچانە لەبەرچاو بگیرێت لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار