٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆن : سوربوونی سەرۆک بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ھەنگاوێکی ئیجابییە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک _KDP.info_ سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق  گوتی: ھیچ دەرفەت نەماوە و دادگا سبەی بڕیاری خۆی دەدات لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنی پەلەمانی کوردستان، سوربوونی سەرۆک بارزانیش لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ھەنگاوێکی ئیجابییە و ئەوە دەگەینێت پشتگیری لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەکات.
سەربەست مستەفا، سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ٧/٧ کاتی کۆمسیۆنی عێراق بەسەردەچێت و تا ئێستاش ١١جار دادگا بڕیاری لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخستووە، بڕیارە سبەی جارێکی دیکە دادگا کۆبێتەوە، ئەمجارە پێویستە ھەر چۆنێک بێت بڕیار بدرێت، سەرۆکی ھەرێمیش ڕۆژەکە بە فەرمیی دیاری بکات، چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو  ١/٦ وەکو ڕۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕنەکات، کاتیش نەماوە زیاتر دوابخرێت، دادگا دەیتوانی لە ٤/٢ بڕیار بدات، ھیچ بیانووەک نەماوە ئەو بڕیارە دوابخات.
سەربەست مستەفا گوتیشی: ئەگەر دادگاش یەکلایی نەکاتەوە ڕێگای دیکە ھەیە بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت پێش کۆتایی ھاتنی وادەیی کۆمسیۆن، چونکە بەھۆی نەبوونی ڕێککەوتن ھەڵبژاردن دواخراوە، بۆیە ئێستاش ڕێککەوتن ھەبێت رێگای دیکە ھەن ئەوپرسە یەکلایی بکرێتەوە و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام من دڵنیام سبەی دادگا بڕیار دەدات و ھەڵبژاردن پێش کۆتایی ھاتنی کاتی کۆمسیۆن بەڕێوەدەچێت.
مستەفا باسی لەوەش کرد: چاوەڕێ دەکرێت ئەمجارە ھەڵبژاردن زیاتر لە بازنەیەک بێت، بۆ کۆتاکانیش ئەوە ھێشتا ڕوون نییە، بەڵام پێشنیاری سەرۆک بارزانی و سوربوونی بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت زۆر گرنگ و ئیجابییە، لەبەر ئەوەی ئەوە دەردەخات  دەیانەوێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و ھەرێمی کوردستان لە بۆشایی یاسایی ڕزگاری بێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار