٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ سەرۆکایەتی ھەرێم و کۆمسیۆن کۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر کۆدەبنەوە.

جومانه‌ غه‌لای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی  ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ سەرۆکی کۆمسیۆن و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران و سەرۆکی ئیدارەی ھەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر کۆدەبنەوە، ئەمەش بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێیە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بۆ ئەنجامدانی رێکاری پێویست لەلایەن کۆمسیۆنەوە".

جومانه‌ غه‌لای گوتیشی: "لە ئێستادا سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەولێرن، بۆ ئەوەی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن و تێیدا گفتووگۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە رێککەوتن لەسەر وادەیەک بەشێوەی مەبدەئی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست لەلایەن کۆمسیۆن بۆ ھەڵبژاردن".

ناوبراو دەشڵێت: "شاندی کۆمسیۆن ئێستا لە ھەولێرن و ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کاتژمێر و كاتی کۆبوونەوەکە بکات".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار