٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیرەک کەمال: ئەگەر بڕیاری دادگا دواخرا پێویستە ھەرێم بەدوای دەرچەیەکی دیکەدا بگەڕێت

سەرچاوە: KDP.info

چاودێرێکی سیاسی پێی وایە، ئەگەر بێت و ڕۆژی ٢١ی شوبات دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەو سکاڵایانەی پەیوەستن بە ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان یەکلای نەکردەوە و بۆ ماوەی مانگێک دوایخست، ئەوکات پێویستە ھەرێمی کوردستان بەدوای دەرچەیەکی دیکە دا بگەڕێت.

زیرەک کەمال، چاودێری سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە جارێکی دیکە دادگای فیدڕاڵی لە بارەی سکاڵایەکانی لەسەر یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان کراون کۆببێتەوە، ئەگەر بێت و دادگا ڕۆژی ٢١ی شوبات بڕیار لەبارەی یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان نەدات، ئەوە پێویستە ھەرێمی کوردستان چیتر چاوەڕێی دادگا نەکات و بەدوای دەرەچەیەکی دیکەدا بگەڕێت بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەو چاودێرە پێی وایە: ئەگەر تا ئێستا ڕێگایەک ھەبوایە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ئەوە ھەرێمی کوردستان ھەموو ڕێکارێکی دەگرتەبەر بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردن، چونکە وەک دیارە پرۆسەکە زۆر دواکەوتووە و ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ھەڵبژاردن ھەیە.

لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری، زیرەک کەمال ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری لەسەر کۆی پرۆسەی یاسا بووە لە ھەرێمی کوردستان و عێراقیش، تا ئێستا بڕیاری دادگا دەرنەچووە، ھەتا ئێستا لەڕووی یاساییەوە دەبێت چاوەڕێی بڕیاری دادگا بکەین، بەڵام وەک ئاماژەم بۆکرد ناکرێت ھەر چاوەڕێی بڕیاری دادگابین و ھەرێمی کوردستان بەو شێوەیە بمێنێتەوە.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار