٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر مەردان خدر: سەرجەم داواکاری ھەردوو قەزای بەردەڕەش و ئاکرێ گەیەندرایە شاندی ئەنجوومەنی وەزیران

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ _KDP.info_ بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: شاندێکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دوو مەبەست سەردانی قەزای ئاکرێیان کرد، ھەم ھەماھەنگی زیاتر ھەبێت لە نێوانمان هەم خزمەتی ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش بکەین و بزانین لەم قۆناغە چی پێویستە، ئێمەش سەرجەم داواکاری ھەردوو قەزامان پێشکەشی شاندەکەکرد.
دکتۆر مەردان خدر: بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: شاندێکی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئومێد سەباح سەردانی قەزای ئاکرێیان کرد و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێک کرا، لەم قۆناغە چی بکرێت بۆ خزمەتکردنی ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش و ئێمەش سەرجەم داواکاری ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەشمان گەیاندە شاندی ئەنجوومەنی وەزیران.
دکتۆر مەردان خدر گوتیشی: جگە لەوەش ویستمان ھەماھەنگی زیاترمان لەگەڵیان ھەبێت بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی باشتری ناوچەکە بکەین، بۆیە ئەو جۆرە سەردانانە زۆر گرنگن، چونکە ئامانجی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خزمەتکردنی ھەموو ناوچەکانە بەبێ جیاوازی.
بە مەبەستی زیاتر خزمەت کردنی ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش دوێنێ سەربەست لەزگین بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک و ئومێد سەباح ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگاری دھۆک دکتۆر عەلی تەتەر سەردانی قەزای ئاکرێیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش کۆبوونەوە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار