٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی دوا وادەیە بۆ تۆماری دەنگدەرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ جێگری بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: دوای ئەوەی ماوەی ٢٠ ڕۆژ دیاریکرا بۆ تۆماری دەنگدەران سبەی کۆتایی بەو وادەیە دێت و تا ئێستاش دیار نییە ماوەکە درێژدەکرێتەوە یان نا، ئەوەیان کۆمسیۆن بڕیار دەدات.

بۆتان شێرکۆ:  جێگری بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق: بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەسەرەتای مانگی دوو کۆمسیۆن دەرگای خۆتۆمارکردنی دەنگدەرانی بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ کردەوە و سبەی دواین وادەیە بۆ ئەوەی ھەر کەسێک بیەوێت خۆی تۆمار بکات، بۆیە لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە دەنگدەری زۆر سەردانی کردووین و خۆیان تۆمار کردووە بەتایبەت ئەوانەی لەدایکبووی ٢٠٠٦ن و خەڵکی دیکەش زۆر ھاتوون.
بۆتان شێرکۆ گوتیشی: تا ئێستا دیار نییە وادەی خۆتۆمارکردنی دەنگدەران درێژدەکرێتەوە یاخود کۆتایی پێدێت، سبەی کۆمسیۆن بڕیار کۆتایی دەدات.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار