سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى كۆنفرانسه‌كه كۆتایى به سه‌ردانه‌كه‌ى هێنا

ھەولێر-KDP.info- دواى به‌شدارییه‌كى كاراى سێ رۆژى له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشدا و كارنامه‌یه‌كى چڕى دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان و شانده‌كانیان، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18ـی شوباتی 2024، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى كۆنفرانسه‌كه، كۆتایى به سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌ڵمانیا هێنا.
نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، لەبارەی دۆخى ئه‌منى و سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاڵۆزییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م ئاسایش و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و جیهان، هه‌روه‌ها لەبارەی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش له بوارى وزه و ئاسایشى وزه و كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وادا، گفتوگۆى كرد و تێڕوانینى هه‌رێمى كوردستانى له‌مباره‌یه‌وه خسته‌ڕوو.
رۆژی پێنجشەممە، 15ـی شوباتی 2024، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەڵمانیا و لە هەمان رۆژدا کۆبوونەوە و دیدارەکانی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان دەستیپێکرد.
رۆژی یەکشەممە، 18-02-2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە سێیەم رۆژی 60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە میونشن گوتی، ''پەیامی هەرێمی کوردستان لەم کۆنفرانسەدا بۆ جیهان و ناوچەکە و ئەو سەرکردانەی بەشدار بوون ئەوە بوو کە ئێمە لەسەر گرتنەبەری سیاسەتی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ دەسەڵاتی فیدراڵیی عێراق بۆ چارەسەری گرفتەکان بەردەوامین".
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم رۆژی 60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە رۆژنامەوانانی گوت ''کۆنفرانسەکە بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان بە سەرکردەکان و ئەوانەی لەسەر ئاستی جیهان بەشداریی بڕیاردان دەکەن، زۆر گرنگە.''
كارنامه‌ى سێ رۆژى كاره‌كانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له كۆنفرانسه‌كه‌دا بریتبوو له كۆبوونه‌وه و دیدار له‌گه‌ڵ: سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ركۆمارى ئازه‌ربایجان، شاى ئوردن، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان، قه‌ته‌ر، ئه‌رمینیا، ئیستۆنیا، له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سیاسه‌تى ئه‌منیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، نه‌مسا، توركیا، كوێت، ڤاتیكان، به‌حره‌ین و وه‌زیرانى به‌رگریى به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له شاند و به‌رپرسانى باڵاى دیكه‌ى وڵاتان كۆبووه‌وه، له‌وانه: شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پیران، گه‌وره ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان، وه‌زیرانى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانیا بۆ كاروبارى به‌رگرى، كاروبارى ده‌ره‌وه و بۆ هاریكاریى ئابوورى و په‌ره‌پێدان، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، سه‌رۆكى تیمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتیژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، شاندى په‌رله‌مانتارانى هه‌رسێ حزبى SPD و CDU و CSUى ئه‌ڵمانى و راوێژكارانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ كاروبارى دیپلۆماسى.
دروشمی سەرەکیی کۆنفرانسەکە ئەوەیە کە جەنگ دۆڕانە بۆ هەمووان و سەرکردەکان ئەو پرسە تاوتوێ دەکەن کە چۆن پێکەوە ئەو دۆخی دۆڕانە تێبپەڕێنن و ئاشتی لە رێگەی دیالۆگەوە دەستەبەر بکەن.
بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسە ئەمنییەکە لە کاتێکی گرنگدا دێت کە هەردووکیان پریشکی ئاگری جەنگی غەززەیان بەرکەوتووە، بە جۆرێک کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، هێرشی درۆنی و مووشەکی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران و هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکایان بەخۆیەوە بینیوە.
دڵشاد شەهاب ئەوەشی خستەڕوو، بەگشتی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا باس لەو هەڕەشانە کران کە لەسەر هەرێمی کوردستان هەن، وەک بۆردوومانەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر و هەڕەشەی گرووپە ''لەیاسا دەرچووەکان'' کە هێرش دەکەنە سەر ئەمنییەت و ئاسایشی ناوچەکە.
دڵشاد شەهاب گوتی، لە دیدارەکاندا گرنگییەکی زۆر بە رۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست درا، ئاماژەی بەوەشکرد، ''رۆڵی سەرۆکی هەرێـمی کوردستانیش بەهۆی ئەو کاریگەرییەی لەسەر بەیەکگەیاندنی بۆچوونە جیاوازەکان هەیبووە، زۆر بەرز نرخێندرا".
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێـمی کوردستان گوتی، لە کۆبوونەوەکاندا لە زاری زۆرێک لە سەرکردەی وڵاتان و بەرپرسانی بیستووە کە هەرێمی کوردستان جێگەی متمانە و بایەخی نێودەوڵەتییە.




