٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە تەنیا دەنگدانی ماوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا _KDP.info _ سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق گوتی: پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە ھەموو کارەکانی تەواو بووە و تەنیا ماوە بخرێتە دەنگدان و دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.

شێروان دووبەردانی، سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکو لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لەگەڵ لیژنەی یاسایی سەرۆکی لیژنە (ڕێبوار ھادی) خەریکین بەڵکو بتوانین ئەو پڕۆژە یاساییەی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کار و دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت، بۆیە ئێستا خەریکی ئەوەین تەوافقێک ھەبێت و بتواندرێت بێ گرفت پەسەند بکرێت.
شێروان دووبەردانی گوتیشی: دەمانەوێت بۆ پڕۆژە یاساکە بە جۆرێک تەوافق دروست بکرێت بخرێتە بەرنامەی کار بەبێ گرفت دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت، چونکە ئەو پڕۆژەیاسایە ھیچ کارێکی نەماوە و تەواو بووە و تەنیا ماوە پەسەند بکرێت، بۆیە ھەرکاتێک تەوافقێک دروست بوو ئەوکات دەخرێتە بەرنامەی کار و پەسەند دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار