٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیاسەتمەدارێکی عیراقی: پەیامی سەرۆک بارزانی واقیعێکی سیاسیی ڕاستەقینە لە خۆدەگرێ

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی چوارشەممە 14ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دەیڤید برگەر باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بە وەكالەت و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو پەیوەندییانە ئاڵوگۆڕ كرا.


سەبارەت بە دۆخی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق، سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوە دا ئەم بابەتە پرسێكی نیشتیمانییە و پەیوەست نییە تەنیا بە پێكهاتەیەكی دیاریكراو و دەبێ ئەم بابەتە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە و لە ڕێگەی وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەكان بە گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانان بگەنە ڕێككەوتن و ئەنجام. دەبێ هەموو پێكهاتەكانی عێراقیش ئەو ڕاستییە بزانن كە هێشتا هەڕەشەی تیرۆر و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی هەر بەرقەرارە. هەر لەبارەی ئەم پرسەوە سەرۆك بارزانی ئەوەی زیاتر بۆ شاندی میوان ڕوون كردەوە كە پێویستە هەموو لایەك پشتیوانی پرۆسەی دیالۆگ و ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراق و هاوپەیمانان بن و ئەم بابەتە ئەركی پارلەمان نییە و لەپێناو بەرژەوەندییەكانی عێراق دەبێ دوور بێت لە موزایەدەی سیاسی و لێكەوتە و هاوكێشەكانی هەرێمایەتی و دەبێ بەرژەوەندی و سەقامگیری و ئاسایشی هەموو شوێن و پێكهاتەكانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت.

هەموو لایەکیش باش دەزانن ئەگەر ئەمەریکا ڕژێمی پێشووی نەڕووخاندبا و یارمەتیی عێراقییەکانی لە پڕۆسەی ئازادیی عێراق نەدابا، ئەوانەی ئێستا لە عێراق دەستەڵاتدارن هەرگیز نەیاندەتوانی حوکمی عێراق بکەن.

د.ئیحسان شەممەری سیاسەتمەداری دیاری عیراقی و بەرپرسی ناوەندی هزری و مامۆستای زانستە گشتییەکان لە زانکۆی بەغدا لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پەیامی سەرۆک بارزانی سیمای واقیعێکی سیاسی لەخۆ دەگرێت و بە تێروتەسەلی باسی میکانیزمەکانی بڕیاردان دەکات کە پێویستە بڕیارێکی نیشتمانی بێ و بە میکانیزم و دەسەڵاتەکانی دەستووری حکوومەتدا تێپەڕێت.

بە بڕوای د.ئیحسان شەممەری، ڕاستگۆییەکی گەورە لە پشت پەیامەکانی سەرۆک بارزانی هەیە لەلایەکی تریشەوە سەرۆک بارزانی نامەی هۆشداری داوەتە هێزە سیاسییەکان کە بڕیاردەرانی تاکڕۆیی و هەوڵدانی سەپاندنی ئیرادەی تاکڕۆیین.

شەممەری گوتی:سەرۆک بارزانی باسی مەترسی داعشی لە ناوخۆیی وڵات کرد، بە بڕوای سەرۆک بارزانی ناکرێت بڕیارە چارەنووسسازەکان بەم شێوەیە ملکەچی دروشمی سیاسی بن، چونکە دەکرێت پاشان سنووری عیراق تێبپەڕێنن و زیانێکی گەورە بە کاروباری عیراق بگەینن، سەرەڕای ئەوە سەرۆک بارزانی باسی هاوکاریەکانی ئەمریکای بۆ عیراق کردووە بۆ لەناوبردنی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو، پشتیوانی بەردەوامی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پشتیوانی کردنی بەردەوامیی و بەهێزی لە ئاستی دامەزاروەکانی ئەمنی کردووە و دەستی هاوکاری بۆ سەقامگیری عێراق لە ڕووی سیاسی و ئابووری درێژکردووە.

شەممەری دەڵێت: دەبیت لایەنە شیعیەکان، بە تایبەت لایەنی چوارچێوەیی هاوئاهەنگی بڕیارێک بدەن لە بەرژەوەندی باڵایی عێراقدا بێت نەک لە بەرژەوەندی لایەنێک.


کاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار