٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فرەنسۆ هەریری پیاوی شار و شاخ

سەرچاوە: KDP.info

فازڵ میرانی

بیست و سێ ساڵ بەر لە ئێستا دەستی ڕەشی تیرۆر زەفەری بە گیانی سەركردەیەكی به‌ توانای تێكۆشانی كوردایەتی و خەباتی ڕزگاریخوازی كوردستان برد. فرەنسۆ هەریری ناونیشانێكی دیاری نێو ڕیزەكانی شۆڕشی ڕزگاریخوازی كوردستان بوو. لەو ڕۆژەوەی هاتە نێو شۆڕش، هەردەم كەسێكی كاریگەر و دڵسۆز و بە ئەمەكی ڕێبازی كوردایەتی و بارزانی بوو. وەك چۆن جێ دەستی لە تێكۆشانی چەكداریدا دیار بوو، بە هەمان شێوە لە دوای سەركەوتنی ڕاپەڕینە مەزنەكەی 1991یش، كەسایەتییەكی كاریگەر بوو. ئەندامی یەكەمین خولی پەرلەمانی كوردستان بوو، وەزیری هەرێم و پارێزگاری هەولێر بوو، لە ساڵانێكدا كە توانای دارایی لە كوردستاندا كەم بوو، فرەنسۆی پارێزگار توانیی ڕچەی گەشە كردنی هەولێر دابڕێژێت و وەك ڕابەری وەرزشوانانیش یاریگای هەولێری بووژاندەوە، كە دوای شەهید كردنی لە ساڵی 2001دا وەك وەفایەك ناوی یاریگاكە كرا بە یاریگای نێودەوڵەتیی فرەنسۆ هەریری.

كاك فرەنسۆ پیاوی چالاكی شاخ و شار بوو، كەسایەتییەكی زۆر كاریگەر و توانا بوو. نموونەیەكی گەشی یەكدەنگی و یەك هەڵوێستیی كوردستانیان بوو. ئەو بۆ هەمیشە وەك سیمبوڵێكی دیار و درەوشاوەی كوردستان دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار