سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا لە كۆبووەنەوەدان

ھەولێر-KDP.info- بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 2024/2/18، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەر لە چوارچێوەی بەرنامەكەیدا لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ مایك تورنەر، سەرۆكی لیژنەی كاروباری هەواڵگری و شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا كۆبووەوە.
دوای ئەم كۆبۆنەوەیەش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا و سەرۆك وەزیرانی ئەستۆنیا كۆدەبێتەوە.
دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆش سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دوو راوێژكاری سەرۆك كۆماری فەڕەنسا كۆدەبێتەوە.
لە ئێستاشدا كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بەردەوامە.




