سه‌رۆك بارزانى له‌ڕێوره‌سمى به‌خاك سپاردنى دا: ئه‌وه‌ى وڵاتێك رزگار بكات ده‌بێ قوربانى بدات

ھەولێر-KDP.info- له 18ى شوباتى 2001 و له‌رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامى كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى ترسنۆكانه‌وه فره‌نسۆ هه‌ریرى هێماى برایه‌تى و خه‌باتى نیشتیمانى و ئاشتى شه‌هید كرا.
له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆى ئه‌و ساڵه‌دا له كاتێكدا فره‌نسۆ هه‌ریرى ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و لێپرسراوى لقى دوو به‌ره‌و كارى خۆى ده‌چوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى تیرۆریست ته‌قه‌یان لێ كرد و له‌ئه‌نجامدا ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ى كوردستان و یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى شه‌هید بوون.
فره‌نسۆ هه‌ریرى ساڵى 1937 له شارۆچكه‌ى هه‌ریرى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر له باوه‌شى خێزانێكى مه‌سیحیدا هاتۆته ژیانه‌وه خوێندنى له هه‌ریر و شه‌قڵاوه و هه‌ولێر ته‌واو كردووه و ساڵى 1960 بۆته مامۆستا ساڵى 1963 چۆته ریزه‌كانى شۆڕشى ئه‌یلووله‌وه، به هۆى لێهاتوویى و دڵسۆزى و نیشتیمانپه‌روه‌رێتى خۆیه‌وه له كۆنگره‌ى نۆیه‌مى پارتیدا به‌ئه‌ندامى یه‌ده‌گ و دواتریش به ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى هه‌ڵبژێردراوه له رۆژه سه‌خته‌كانى شۆڕشى گوڵاندا چه‌ندین لێپرسراوێتى گرتۆته ئه‌ستۆ له‌وانه لێپرسراوێتى لقى دوو له هه‌ردوو به‌ره‌ى جود و به‌ره‌ى كوردستانیشدا نوێنه‌رایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى كردووه.
له هه‌ردوو كۆنگره‌ى 11 و 12 دا به‌ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردراوه له ساڵى 1992ه‌وه شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى ئه‌ندامى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى بوو.
له 20ى شوباتیشدا و له‌رێوره‌سمى به‌خاك سپاردنى ته‌رمى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریریدا كه ده‌یان هه‌زار كه‌س له هه‌موو لایه‌كى كوردستانه‌وه به‌شدارییان تیادا كرد سه‌رۆك بارزانى وتى: كاك فره‌نسۆ نه یه‌كه‌مین شه‌هیدى پارتییه‌و نه‌ئاخر شه‌هیدی پارتیش ده‌بێت و ئه‌وه‌ى وڵاتێك رزگار بكات ده‌بێ قوربانى بدات.
سه‌رۆك بارزانى رۆژى 23ى شوباتیش له كۆتایى پرسه‌كه‌دا له په‌یامێكدا رایگه‌یاند ده‌بێ به ئاشتى و یاسا‌و حه‌ق و عه‌داله‌ته‌وه رووبه‌ڕووى تیرۆر و خراپه‌كارى و تێكدان ببینه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش سێ رۆژ ماته‌مینى گشتى له هه‌رێمدا راگه‌یاند، هه‌مان رۆژ حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانى و عێراقییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان به‌ست و ئه‌و كاره تیرۆریستییه‌یان ئیدانه كرد سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش په‌یامێكى پێشكه‌ش به گه‌لى كوردستان كرد و تیایدا وتبووى فره‌نسۆ هه‌ریرى به ئاین مه‌سیحى بوو له‌سه‌ر رێبازى ئازادیخوازانه‌ى بارزانى نه‌مر بووه به حزبایه‌تیش پارتی بووه به‌نه‌ته‌وه ئاشوورى و به تێكۆشانیش نیشتیمانى كوردستانى بووه.
رۆژى 25ى شوباتیش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى كرد و تاوانى شه‌هیدكردنه‌كه‌شى مه‌حكوم كرد، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیاش ئه‌و تاوانه تیرۆریستییه‌ى مه‌حكووم كرد.
له رۆژانى پرسه‌شدا به مه‌به‌ستى ناڕه‌زایى ده‌ربڕین له تیرۆر و تیرۆریستان و بۆ پشتیوانى كردن له حكوومه‌تى هه‌رێم و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و له پێناوى ئاشتى و سه‌قامگیریدا جه‌ماوه‌رى تووڕه‌ى كوردستان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى تیرۆر، گه‌وه‌رترین ریفراندۆمى جه‌ماوه‌رییان ئه‌نجامدا، هه‌ر بۆ سه‌ركۆنه‌كردنى ئه‌و كاره تیرۆرییه رۆژى 26ی شوبات جه‌ماوه‌رى شارى هه‌ولێر خۆپیشاندانێكى یه‌كجار گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا هه‌رله‌وێدا له‌سه‌ر داواكارى جه‌ماوه‌رى شارى هه‌ولێر یاریگاى وه‌رزشى هه‌ولێر به یاریگاى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى ناونرا چونكه هاوكارێكى دڵسۆزى بزافى وه‌رزشى بوو له هه‌رێمدا.
رۆژى 10ى ئاداریش 14 ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكا ئه‌و كاره تیرۆریستییه چه‌په‌ڵه‌یان سه‌ركۆنه كرد و پشتیوانیان بۆ ره‌وتى دیموكراسیانه‌ى پارتى نیشان دا.
هاوكات ئەمڕۆ 23 ساڵ بەسەر تیرۆركردنی فرانسۆ هەریری، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارێزگاری پێشووتری هەولێر تێدەپەڕێت. فرانسۆ هەریری ڕۆژی 18 شوباتی 2001 لەكاتی چوونی بۆ سەركار لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر لەلایەن ژمارەیەك چەكدار تیرۆركرا.




