٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مام نەرمۆ عەلی ئاغا) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مام نەرمۆ عەلی ئاغا) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (مام نەرمۆ عەلی ئاغا)

بەڕێزان/ خانەوادەی (مام نەرمۆ عەلی ئاغا)

بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (باران حاجی حاجی) دایکی دوو شەهید و هاوژینی کەسایەتی تێکۆشەر (مام نەرمۆ عەلی ئاغا)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٧ی شوباتی٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار