سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جۆزێپ بۆرێل كۆبوونه‌وه

میونشن-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌یدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له‌گه‌ڵ جۆزێپ بۆرێل، جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سیاسه‌تى ئه‌منیى كۆمسیۆنى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر دۆخى ئه‌منى و سه‌قامگیرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاردانه‌وه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تیش عێراق، تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له پێویستیى ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌كه كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگه و نابێ عێراق بخزێته ناو كێشه و پشێوییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه داكۆكییان كرده‌وه كه هێرش و په‌لاماردانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كاردانه‌وه‌كانى، هه‌ڕه‌شه له ئاساییش و ئارامیى عێراق ده‌كه‌ن.
بۆرێل دووپاتى كرده‌وه كه یه‌كێتیى ئه‌ورووپا پابه‌نده به یارمه‌تیدان و پشتیوانیكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرى و پێشخستنى وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تیش بۆ به‌هێزكردنى تواناكانیان له ڕووى ئه‌منى و به‌رگرییه‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى دیار و به‌رچاوى وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌وامیى پشتگیرى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.




