سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و گه‌وره ڕاوێژكارى سه‌رۆك بایدن كۆبوونه‌وه

میونشن-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17، له كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له ئه‌ڵمانیا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئامۆس هۆکستاین، گه‌وره ڕاوێژكارى جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و هاریكاریى وزه و وه‌به‌رهێناندا، دوایین ڕێكار و هه‌نگاوه‌كان بۆ ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق له‌مباره‌یه‌وه، باس كران.
هۆكستاین باسى له‌وه كرد كه ئه‌مه‌ریكا به بایه‌خ و گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌خوازێت له كه‌رته‌كانى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و وزه‌دا، بره‌و به ده‌رفه‌ته‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شیان بدات، هه‌روه‌ها پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریكاى به به‌رده‌وامیى پشتگیرى و یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتكاران له عێراق و كاریگه‌ریى ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




