سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستایشى فه‌ڕه‌نسا ده‌كات

میونشن-KDP.info- پاشینوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له میونشن له‌گه‌ڵ ستێفان سێجوورنێ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا كۆك بوون كه ئه‌گه‌رى فراوانبوونى ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیرى و هاوڕا بوون له‌وه‌ى هه‌موو هه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنى دۆخه‌كه بدرێت و بارى مرۆیى له غه‌ززه و گه‌یاندنى یارمه‌تى بۆ لێقه‌وماوان، له‌به‌رچاو بگیرێت.
نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندیى دێرینى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌تایبه‌تى ستایشى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن ده‌ربڕى. لاى خۆیه‌وه سێجوورنێ دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له پشتگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.




