٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئه‌ڵمانیا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/2/17 له‌ میونشن،‌  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ بۆریس پیستۆریوس وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا، ڕۆڵى كاریگه‌رى ئه‌ڵمانیاى له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا ‌به‌زر نرخاند و سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستایشى ئه‌ڵمانیاى كرد بۆ یارمه‌تیدانى له‌ پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێزانین بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و تێكشاندنى داعشدا، به‌رده‌وامیى هاوكارى و پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار