سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى UN له عێراق به ئه‌رێنى ناوزه‌د ده‌كات

میونشن-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17 له كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڤۆلكه‌ر پێرسێس سه‌رۆكى تیمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتیژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، سوپاس و پێزانینى بۆ ئاماده‌یى و ڕۆڵى ئه‌رێنیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه پێرسێس تیشكى خسته سه‌ر ئه‌ركى خۆى و تیمه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ى ڕۆڵ و كارى تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى عێراق و پێشهاته ئه‌منى و سیاسییه‌كان، سه‌ر‌نج و بیروبۆچوونه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئاڵۆگۆڕ كرد.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




