٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیبراھیم میران: دەستەی فڕۆکەوانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان نامێنێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، دەستەی فڕۆکەوانی عێراق نامێنێ و تەنیا ڕۆڵی چاودێری دەبێت، دەشڵێ: دەستەیەکی نوێ لە وەزارەتی گەیاندن فڕۆکەخانەکان بەڕێوە دەبات.

ئیبراھیم میران، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە دەستەی فڕۆکەوانی عێراق ھەڵبوەشێتەوە و تەنیا ڕۆڵی چاودێری دەبینێ لەسەر فڕۆکەخانەکان، بڕیارە بەڕێوەبەرایەتیەکی نوێ دروست بکرێت سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بێت و ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەڕێوە ببات، چونکە ڕێکخراوی جیھانی ئایکا ڕازی نابێت دەستەی فڕۆکەوانی عێراق فڕۆکەخانەکان بەڕێوە ببات.

ئەندامەکەی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن دەشڵێت:  بڕیارە ساڵی ئایندە ڕێکخراوی ئایکای جیھانی سەردانی عێراق بکات بۆ پێداچوونەوە بە فڕۆکەخانەکانی عێراق، ئەو ڕێکخراوە ڕازی نییە دەستەی فڕۆکەوانی عێراق فڕۆکەخانەکان بەڕێوە ببات.

لەبارەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانیش میرانی گوتی: پێشتر ئێمە پرس و ڕاوێژمان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە، حکوومەتی ھەرێم کێشەی نییە ئیدارەی فڕۆکەخانەکان سەر بە وەزارەتی گەیاندنی عێراق بێت، ھەرێمی کوردستانیش دەتوانێت دەستەیەکی ھەبێت بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە و ھەماھەنگی لەگەڵ عێراق بکات.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار