٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێناس جانۆ: پەیامی سەرۆک بارزانی راشکاوانەیە بۆ هەمووان

سەرچاوە: KDP.info

لەبارەی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە ئەم بابەتە پرسێكی نیشتمانییە و پەیوەست نییە تەنیا بە پێكهاتەیەكی دیاركراو و دەبێ ئەم بابەتە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە و لە ڕێگەی وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەكان بە گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانان بگەیەندرێتە ڕێككەوتن و ئەنجام.

لەو بارەیەوە، ڕیناس جانۆ، پسپۆری بیاڤی سیاسەت گوتی: پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ هەموو عیراق ڕوونە، ئەم پەیامە لە خزمەتی هەموو عیراقدایە و پەیامێکی ڕشکاوانەبوو چونکە هیچ سەرکردەییەکی سیاسیی لە عیراقدا وەک سەرۆک بارزانی واقعبین و دووربین نییە، دەزانێت ئەو پرسە پەیوەست بە لایەنەکی دیارکراو نییە، بگرە پرسێکی پەرلەمانیش نییە.

ڕێناس جانۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕێککەوتنی ئەمنی تەنیا بە لایەنێک گرێدراو نییە بەڵکو دەبێت بە ڕەزامەندی هەردوو لا بیت، هاتن و مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ عێراق لە سەر خواستی عیراق بووە و ڕەزامەندی هەردوو لایەن پێویستە.


وەک ڕێناس جانۆ دەڵێت، لەگەڵ نەمانی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕەنگە گرووپەکانی نێو لایەنە عێراقییەکان بگەنە ئاستی شەڕ و ئەو ئەزموونەی ئیستاش هەیە بەرەو داڕووخان بڕوات، بۆیە پێویستە پرسی مانەوە و نەمانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لایەنە سەرەکییەکان و دامەزراوە نیشتمانییەکان گفتوگۆی لەسەر بکەن.


کاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار