جه‌مال مورتكه: داواكارین هه‌رچی زووه لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌ده‌م په‌یامی سه‌رۆك بارزانییه‌وه بێن

له‌باره‌ی گرنگی قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له بابه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق، فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و شاره‌زا له بواری ئاسایش و ئه‌منی، باس له‌وه ده‌كات ده‌بێت کاتێک ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه كه گۆڕانگاری له عه‌قڵیه‌تی ئیداره‌دانی عێراق کرا بێت.
ڕۆژی چوارشەممە (14ـی شوباتی 2024) لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەیڤید برگەر، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بە وەكالەت و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو پەیوەندییانە ئاڵوگۆڕ كرا.
لەبارەی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا، ئەم بابەتە پرسێكی نیشتیمانییە و پەیوەست نییە تەنیا بە پێكهاتەیەكی دیاركراو و دەبێ ئەم بابەتە حكوومەتی عێراق لە ڕێگەی وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەكان بە گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانان بگاتە ڕێككەوتن و ئەنجام.
ڕایشیگه‌یاند: پێویستە هەموو لایەك پشتیوانی پڕۆسەی دیالۆگ و ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراق و هاوپەیمانان بن و ئەم بابەتە ئەركی پەرلەمان نییە و لەپێناو بەرژەوەندییەكانی عێراق دەبێ دوور بێت لە موزایەدەی سیاسی و لێكەوتە و هاوكێشەكانی هەرێمایەتی و دەبێ بەرژەوەندی و سەقامگیری و ئاسایشی هەموو شوێن و پێكهاتەكانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت.
له‌م باره‌وه، فه‌رمانده جه‌مال مورتكه، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و شاره‌زا له بواری سه‌ربازی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: به‌داخه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه هاتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق به‌بێ به‌رنامه‌بوو، ئه‌مه كاره‌ساتی دروستكرد، ده‌بوو پێش هاتنه ناو عێراقه‌وه جۆرێك له ڕێككه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه‌كان بكرابایه بۆ ئیداره‌دانی عێراق به‌و واقعه‌ی كه هه‌یه، چونكه دوای ڕووخانی سه‌دامیش له 2003 ده‌سه‌ڵاتی عێراق كه‌وته ده‌ست شیعه‌كان تا ئێستا، هیچ كاتێك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی عێراق به‌پێی بنه‌مای ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنی سیاسی كاری نه‌كردووه، بۆ ئێستاش كه باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی گرنگن و پێویستە به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و بكرێته نه‌خشه‌ڕێگای سیاسی، به‌وه‌ی هه‌رسێ پێكهاته‌ی عێراق (شیعه و سوننه و كورد) بگەنە تێکگەییشتن و گفتوگۆ بكه‌ن لەسەر عێراقی داهاتوو کە چۆن به‌رێوه‌ده‌چێت، چونكه به‌داخه‌وه ناكرێت ڕێگا بدرێت لایه‌نێك و پێكهاته‌یه‌ك ڕێگای بۆ ته‌ختبكرێت ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌ی ده‌سه‌ڵات و خاك و ئاو و هه‌موو شتێك‌دا بگرێت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ته‌ماشاكه‌ربن.
جه‌مال مورتكه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ده‌بێت به‌په‌له پشتیوانی فراوان له هه‌موو لایه‌كی عێراقه‌وه بۆ قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بكرێت و هه‌موو پێكهاته‌كان ڕێككه‌وتن بكه‌ن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك بۆ داهاتووی عێراق و زامنکردنی ئه‌و ده‌ستووره‌ی له 2003دا عێراقییه‌كان به هه‌موویانه‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر داوه، ڕێگا به هیچ هێزێك نه‌درێت دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ئاگر و ئاسان به‌ربێته گیانی پێكهاته‌كانی دیكه‌و بیان تاوێنێته‌وه.
ده‌شڵێت: ئه‌م پرسه پرسێكی په‌رله‌مانی نییه چونكه په‌رله‌مانیش دواجار به ڕێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه بۆیه ناكرێت پرسێكی ئاوا هه‌ستیار بدرێته ده‌ست په‌رله‌مانتار و له‌وێ هه‌ڵڵای سیاسی و موزایه‌ده‌ی به‌سه‌ره‌وه بكرێت، بیریشمان نه‌چێت حه‌قی کورده كه به‌راوردی ده‌سه‌ڵاتی ڕابردووی عێراق بكات و داهاتوویش ببینێت چونكه ئێمه زوڵممان لێ كراوە و چه‌وسێنراوینه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی دوای ڕووخانی سه‌دامیش ده‌سه‌ڵاتی عێراق ڕاستگۆ نه‌بووه له‌گه‌ڵ بڕگه‌و خاڵه‌كانی ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه گوتیشی: بۆیه سه‌رۆك بارزانی له‌م دیداره جه‌ختی له‌م خاڵه كردووه‌ته‌وه چونكه ترسێك هه‌یه له‌وه‌ی دوای ڕووداوه‌كانی غه‌زه ئاگری شه‌ڕ و كوشتارگه‌ری بگاته عێراق، بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێت ڕێ بگیرێت له‌و شه‌ڕه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا دێت، هۆشداری سه‌رۆك بارزانی گرنگه و ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌هه‌ندی وەربگرن.
دەشڵێت، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك بزانن له ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای کشانەوەی هاوپه‌یمانان مه‌ترسی له‌سه‌ر عێراق دروست بوو و داعش سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه بۆیه هێشتا عێراق ئاماده نییه له‌دوای كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌ت تا ئه‌و عه‌قلیه‌ته گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت له عێراق و قبووڵی لایه‌نه‌كانی دیكه نه‌كرێت ناكرێت ئه‌م پرسه بورژێنرێت، بۆ بابه‌تی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناكرێت زۆرینه و كه‌مینه به‌كاربهێنرێت، ده‌بێت پێكهاته‌ی كورد و سوننه به‌شداربن له‌و گفتوگۆیانه.




