٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەپیکۆر: داواتان لێدەکەین لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن پرسێکی گرنگ باس بکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی ھەرێمی لە نامەیەکدا کە کۆمەڵەکەیان ئاراستەی سیناتۆر ریچارد جەی دوربین کردووە و بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی ناردووە و تێیدا ھاتووە، لە جێگەی ھەشت کۆمپانیای ئەندامی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) داواتان لێدەکەین لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن پرسێکی گرنگ باس بکەن بۆ فشار خستنەسەر حکوومەتی عێراق بۆ ئەوەی ھەنگاوی پێویست بۆ کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا بنێت.

وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی ھەرێمی مایلز کاگینز لە نامەیەکدا کە کۆمەڵەکەیان ئاراستەی سیناتۆر ریچارد جەی دوربین کردووە و بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی ناردووە و تێیدا ھاتووە، لە جێگەی ھەشت کۆمپانیای ئەندامی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) داواتان لێدەکەین لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن پرسێکی گرنگ باس بکەن ٢ ئەندامانی کۆمەڵەکەمان چەندین کۆمپانیای نەوت و گازی نێودەوڵەتی لەخۆگرتووە، کە لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن، لەوانەش سێ کۆمپانیای ئەمریکی و چەند کۆمپانیایەکی دیکەی ھاوبەشیی ئەمریکا.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا ھاتووە، ئێمە داوای یارمەتی بەپەلەتان لێدەکەین بۆ فشار خستنەسەر حکوومەتی عێراق بۆ ئەوەی ھەنگاوی پێویست بۆ کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا بنێت، کردنەوەی ئەم بۆرییە خزمەتێکی زۆری ئابووری کوردستان دەکات. 

ئەوەش لە نامەکەدا ھاتووە کە کۆشکی سپی بانگھێشتنامەیەکی بۆ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق درێژکردەوە، تاوەکو ئەم بەھارە سەردانی واشنتۆن بکات، پێش سەرەدانەکە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەرفەتێکی گرنگ دەبێت بۆ ئەندامانی کۆنگرێس تاوەکو داوا لە حکوومەتی عێراق بکەن، رێگە بدات کۆمپانیەکانی نەوتی ئەمریکا و ئەندامانی ئەپیکۆر ئازادانە دەست بە بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوت بکەنەوە.

دەبێت مەرجەکان بۆ داھاتووی ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق لەبەر چاوبگیرێن، ئەگەر عێراق لەڕووی ئابوورییەوە بەردەوامبێت لە خنکاندنی وەبەرھێنان، بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوتی ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستان.

لە نامەکەدا ئاماژەدراوە کە حکوومەتی عێراق دەبێت بەزووترین کات ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، ھەمواری یاسایی بوودجەی فیدڕاڵی عێراق جێبەجێ بکات و بە دڵنیاییەوە پارەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت (لەوانەش، ئەندامات ئەپیکۆر) بدات.

ئێستا نزیکەی ١١ مانگە ھەناردەی نەوتی خاوی ھەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، حکوومەتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە بوودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بنێرێت و بەردەوام ھەڕەشەی دارایی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات.

ئەوەش لە نامەکەدا ھاتووە، ھەرێمێک کە ھاوپەیمانێکی خاوەن ئاسایشێکی بەھێزی ئەمریکا بووە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ نەوتێک ھەناردە ناکات، بەپێچەوانەوە ھەناردەی نەوتی ئێران بۆ چەند ساڵێکە لە بەرزترین ئاستدایە، حکوومەتی عێراق بە مەبەست رێگریکردووە لە بەرھەمھێنانی تەواوەتی نەوت لە کوردستان، بەو ھۆیەشەوە مانگانە بە نزیکەی ١ ملیار دۆلار لەدەستچوو. 

 

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار