سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه

میونشن-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له كۆنفرانسى ئاساییشى مینوشن، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ تۆبیاس لیندنه‌ر وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه، هه‌ردوولا كۆك بوون كه ئارامیی سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرینگن.
لیندنه‌ر جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا به گرنگییه‌كى زۆره‌وه له دۆخى عێراق ده‌ڕوانێت و له پشتیوانیكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ یارمه‌تى و پشتیوانیى به‌رده‌وامى ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیاى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا به‌زر هه‌ڵسه‌نگاند.
هه‌ردوولا داكۆكییان له پێویستیى باشكردنى دۆخى شه‌نگال و ئێزدییان كرده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى داكۆكى كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و یارمه‌تیى ئێزدییان ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌نگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى.
دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تیایدا نێچیرڤان بارزانی پێداگیرى كرد كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به‌وه‌ى له زووترین كاتى گونجاو‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.




