سه‌رۆكى هه‌رێم و وه‌زیرى كارو‌بارى به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه

میونشن-KDP.info- له درێژه‌ى به‌رنامه‌كه‌یدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن له ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو سیمتجى مووله‌ر وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانیا بۆ كارو‌بارى به‌رگرى، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى تاوتوێكردنى دۆخى ئه‌منیى عێراق و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه، هه‌ردوولا باسیان له ڕۆڵ و به‌شداریى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا له هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا كرد و تیشكیان خسته سه‌ر هاوكارى و پشتگیریى ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ئه‌ڵمانیا دووپات كرده‌وه بۆ به‌رده‌وامیى ئه‌ركى هێزه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ستایشى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیاى كرد بۆ یارمه‌تیدان و پشتیوانى له پێشمه‌رگه و پڕۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كارو‌بارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانیان، خرانه به‌ر باس.




