به‌فه‌رمی نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی سه‌ردانی نه‌مسا كرا

میونشن-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى به‌شداریكردنیدا له كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌لكسه‌نده‌ر شالنبێرگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا به فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێمی بانگهێشت كرد بۆ سه‌ردانیكردنی وڵاته‌كه‌ی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانینى خۆیان ده‌رباره‌ى مه‌ترسییه‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه و هه‌ڕه‌شه‌ى دۆخه‌كه به‌سه‌ر ئاساییش و سه‌قامگیریى جیهان و كاریگه‌ریى خراپیان به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانى ژیانه‌وه، خسته‌ڕوو.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ ڕێگرى بكرێت له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى دۆخه‌كه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاریكاریى هاوبه‌شى هه‌مه‌لایه‌نه هه‌بێت.
هه‌ردوولا داكۆكییان له خواستى دوولایه‌نه كرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێزیان به فه‌رمى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بانگهێشت كرد بۆ سه‌ردانێكى نه‌مسا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش سوپاس و پێزانینى بۆ په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ى دۆستانه و پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى نه‌مسا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هیواى خواست ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له هه‌موو بواره‌كاندا فراوانتر ببێت.




