نێچیرڤان بارزانی و هاكان فیدان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمیان تاوتوێ كرد

میونشن-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی باسیان له دوایین هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ وڵاتی توركیا كرد.
هه‌ر له كۆنفرانسى ئاسایشى مینوشن، ئێوارى ئه‌مڕۆ هه‌ینى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیان كرد و بیروڕایان ده‌رباره‌ى دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پاراستنى ئاساییش و سه‌قامگیرى و هاریكاریى هاوبه‌شى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئاساییش و ئارامیى هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها باسیان له دوایین هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆكان له‌مباره‌یه‌وه كرد.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و كارى پێكه‌وه‌ییى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




