٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێم و شاندى سێنات تاوتوێی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تیى سیناتۆر دۆن سولیڤان، له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه‌ له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیان كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر دوایین پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق.

ئەمڕۆ هەینی له‌ پەراوێزی كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تیى  سیناتۆر دۆن سولیڤان، کۆبوونەوە.

هاوکات لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه‌ له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیان كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر دوایین پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق.

هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و عێراق له‌ چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتیژیى نێوانیاندا كرده‌وه‌ و باسیان له‌ به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و كاردانه‌وه‌ ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى كرد.

نێچیرڤان بارزانى و شاندى سێناتى ئه‌مه‌ریكا  هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته‌ ئاساییش و سه‌لامه‌تیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌ عێراق پارێزراو بن و رێگه‌ نه‌درێت گرووپه‌ چه‌كداره‌كان ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و سه‌روه‌ریى وڵات بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

شانده‌كه‌ به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش و هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌كان دووپات كرده‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى كۆنگرێس و سێناتى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

هەواڵی پەیوەندیدار