نێچیرڤان بارزانى و سكرتێرى گشتیى UN جه‌خت له پاراستنى سه‌قامگیریى عێراق ده‌كه‌نه‌وه

میونشن-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2024/2/16، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له میونشن له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منیى و سیاسیى عێراق و ئاڵنگارى و مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆیان كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگه و ده‌بێ ئاساییش و سه‌روه‌ریى عێراق پارێزراو بێت و ڕێگه نه‌درێت عێراق بخزێته نێو ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه كه له كاتێكدا ناوچه‌كه به دۆخێكى هه‌ستیارى ئه‌منیدا تێده‌په‌ڕێت، ده‌بێ هه‌مووان دان به خۆیاندا بگرن و یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و پاراستنى سه‌قامگیرى.
نێچیرڤان بارزانى ستایشى ئاماده‌یى و ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هاوكارى و یارمه‌تییه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و كار و چالاكییه‌كانى تیمى UNى له عێراق به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند. لاى خۆیه‌وه گۆتێرێس سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنیى نێچیرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پێویستیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژادنى هه‌رێمى كوردستان له نزیكترین كاتى گونجاو‌دا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و شه‌ڕ و بارى مرۆیى له غه‌ززه، چه‌ند باسێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.




