نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه

میونشن-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ی2ی2024، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كانى ناوچه‌كه، شه‌ڕ له غه‌ززه، دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى بیروڕایان گۆڕییه‌وه و جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى هاریكاریى هاوبه‌شى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى كرده‌وه.
هاریكاریى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




