مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (كوێخا محهمهد مەمەنداوەیی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (كوێخا محهمهد مەمەنداوەیی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (كوێخا محهمهد مەمەنداوەیی)
بەڕێزان/ خانەوادەی (كوێخا محهمهد مەمەنداوەیی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ساوێن محەمەد هەمزە) هاوسهری (شههیاد كوێخا محهمهد مەمەنداوەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٥ی شوباتی٢٠٢٤




