سبەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە میونشن و سبەی بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆنفرانسەکەدا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لەباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م ئاساییش و سه‌قامگیریی له عێراق و ناوچه‌كه و جیهان گفتوگیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، هاریكاریى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منیدا، گرنگیى كارى پێكه‌وه‌یى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریی له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌یان له ئاڵۆزى و پشێویى زیاتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان، تاوتوێ ده‌كات.
رۆژی 16 تاوەکو 18ـی شوباتی 2024، کۆنفرانسی ئاسایشی میوشن لە شاری میوشنی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت بە بەشداری زۆرینەی سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەوروپا و جیهان، یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی دۆخی غەززە و پەرەسەندنەکانی جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین و کاریگەرییەکانی لەسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و وڵاتانی ئەوروپا دەبێت.




