٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاکرێ لەڕێگەی چەند پڕۆژەیەکی گەشتیاری سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆی ڕادەکێشێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ _KDP.info_ قایمقامی قەزای ئاکرێ باس لەوە دەکات: چەند پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە قەزای ئاکرێ جێبەجێ دەکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن لەو ڕێگەیەوە سەرنجی زیاتری گەشتیاران ڕابکێشن، پڕۆژەکانیش جۆراوجۆرن.
دکتۆر دلاوەر بۆزو، قایمقامی قەزای ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیارە کۆمەڵێک پڕۆژەی گەشتیاری جۆراوجۆر لە قەزای ئاکرێ ئەنجام بدرێن، لەوانە فراوانکردنی سەرێگری کە کاری تێدا کراوە و ٤٠%ی تەواو بوو و تا نەورۆز تەواو دەبێت، پڕۆژەیەکیش دروستکردنی تلفریکە، بڕیارە دووسێ چیا پێکەوە گرێبدات و پڕۆژەیەکی فراوان دەبێت کە جگە لە تلفریک چەند پڕۆژەی دیکەش لەخۆ دەگرێت، وەکو شاری یاری، بۆیە پرۆپۆزەلیان ئامادەکراوە و چاوەڕێ دەکەین کۆمپانیا بێن ئەنجامی بدەن.
دکتۆر دلاوەر بۆزو گوتیشی: ئەو پڕۆژانە ستراتیژین و پێویستە وەبەرھێنەران ئەنجامیبدەن وحکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش پاڵپشتیان دەکات، بۆیە دوای ھاتنی کۆمپانیا و گفتوگۆکردن لەگەڵیان پڕۆژەکان ڕادەگەیەنین، چونکە بەو پڕۆژانە دەتوانین سەرنجی گەشتیاری زۆر بۆ ئاکرێ ڕابکێشین، لەبەر ئەوەی ئاکرێ بە شوێنێکی گەشتیاری ناسراوە و دەمانەوێت زیاتر بناسرێت و لەڕێگەی ئەو پڕۆژانەوە خزمەتی گەشتیاران بکەین.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار