٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ھەولێر پڕۆژە وەستاوەکان تەواو دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ جێگری پارێزگاری ھەولێر باس لەوە دەکات، ئەو پڕۆژانەی لە سنووری پارێزگای ھەولێر وەستاون جارێکی دیکە حکوومەت بڕیاری داوە بودجەمان بۆ خەرج بکات و دەست بە تەواوکردنیان بکرێت.

جێگری پارێزگاری ھەولێر ، مەسعود محەمەد ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو پڕۆژانەی ساڵی ڕابردوو  لە سنووری ھەولێر لە جێبەجێکردندا بوون قۆناغی زۆر باشیان بریووە و ھەندێک کێشەی بودجەمان ھەبوو ھەر یەکەی بە قۆناغێک تەواو کراوە ھەندێک تا ٨٠%ی تەواو بوون و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەین و بڕێک پارەمان بۆ سەرف بکرێت و ئەو پڕۆژانەی وەستاون ئەوانیش تەواو بکرێن.
مەسعود محەمەد گوتیشی،  ئێستا ھەندێک پڕۆژە دەستپێکراونەتەوە و ھەندێکیش دوای باشبوونی کەشوهەوا تەواو دەکرێن، چونکە حکوومەت بڕیاریداوە پارەمان بۆ سەرف بکات و ئەو پڕۆژانەی ماون ئەوانیش تەواو بکرێن.
محەمەد باسی لەوەش کرد: بۆ ئەمساڵیش چاوەڕێ دەکرێت بەشە بودجەمان بۆ دیار بکرێت، لەسەر ئەو بنەمایە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەی تازە دەکەین کە بڕیارە بەم نزیکانە بڕیاری لێ بدرێت.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار