٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گشتاندنەكە بۆ هەموو سەرۆكایەتی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەربە وەزارەتی دادە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دادی هەرێمی كوردستان، داوای لە هەموو پێكهاتەكانی وەزارەتی داد كردووە كە گشتاندنێكی ڕاستەوخۆ بۆ هەموو فەرمانبەرەكانیان بكەن تا هەر فەرمانبەرێك ئەو ئەڵقەو هەنگاوە زیادانە دەستنیشان بكات، كە لە ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان دا هەیە ئەوا پاداشتی دەكات.

ئەمڕۆ بە نووسراوێكی فەرمی فەرسەت ئەحەد وەزیری داد دەرچووە، تێدا هاتووە، درێژكردنەوەی ماوەی ئەنجامدانی مامەڵەكان و ڕۆتینی زیادە دەبێت دیاری بكرێ‌، بە تایبەت ئەوانەی كە لادانیان دەبێتە هۆی ئاسانكاری و خێرا ئەنجامدانی مامەڵەكان، بێ ئەوەی سەرپێچی یاساو ڕێنوێنیی لێ بكەوێتەوە.

ئەو نووسراوەی وەزیری داد بەمەبەستی زیاتر كەمكردنەوەی رۆتین و خێرا راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیاینە لە دەزگا و فەرمانگەكانی سەربە وەزارەتی داد، گشتاندنەكە بۆ هەموو سەرۆكایەتی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەربە وەزارەتی دادە.

لە گشتاندنەكەدا وەزیری داد دووپاتی كردووەتەوە، لەبەرانبەردا پاداشتی هەرفەرمانبەرێك دەكرێت لە هەوڵەكانی سەركەوتوو بێت و چارەسەری گونجاو دیاری بكات، بەو پێیەی كە كارێكە شایانی ڕێز و سوپاسە و بەپێی یاسا شایستەی پێشینەی سەرمووچە دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار