سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كرد

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ههڵسووڕێنهرى كاروبارى باڵیۆزخانهى ئهمهریكا لە عێراق، ڕۆڵى هێزهكانى هاوپهیمانان و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکەن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/2/14 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر لەگەڵ دەیڤد بێرگەر هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی ئەمەریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنیان، ڕۆڵ و پێگەی عێراق لە ناوچەكە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەئامانجگرتنی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و دۆخی هەرێمی كوردستان، تاوتوێ كران.
هەردوولا دەربارەی دۆخی ئەمنی لە عێراق و ناوچەكە و ڕۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانان، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە كردەوە، هەروەها چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەشیان، باس كرد.




