٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەممەد بن راشد کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەممەد بن راشد گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ محەممەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەممەد بن راشد جێنشینی دوبەی و مەکتووم بن محەممەد بن راشد جێگری یەکەمی حاکمی دوبەی و ژمارەیەکی دیکەی لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لەلایەن خۆیەوە، شێخ محەممەد بن راشد، خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی نیشاندا و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار