٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی تازەی لقی ١٦ی پارتی: بە ھەموو توانایەک بەردەوام دەبم بۆ خزمەتکردن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەوروبەری ھەولێر دەست بەکاربوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ / ٢ / ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بە ئامادەبوونی چیا ھەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ئاری نانەکەلی وەک بەرپرسی لقی ١٦ی پارتیمان دەستبەکار بوو.

لە وتەیەکدا دکتۆر پشتیوان ڕایگەیاند: سنووری لقی١٦ خاوەن کادیر و کەسایەتی دڵسۆز و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری زۆرە و لە خەباتی ڕزگاری گەلی کوردستان ڕۆڵی کاریگەریان ھەبووە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، ڕۆڵی کرمانج عەبدوڵلای لە ماوەی ڕابردوو بەرز نرخاند و پیرۆزبایی لە ئاری نانەکەلی کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێ بۆ خواست.

دواتر ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەوروبەری ھەولێر سوپاسی (سەرۆک بارزانی) و سەرکردایەتی پارتی کرد کە ئەرکی بەرپرسی لقی ١٦یان پێ ڕاسپاردووە و ڕایگەیاند: بە ھەموو توانایەک بەردەوام دەبم  بۆ خزمەتکردنی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و پارتیمان.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار