٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دھۆک ٨٢%ی دەنگدەران خۆیان تۆمار کردووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک _KDP.info_ بەڕێوەبەری ئوفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێ: ڕێژەی بەشداری لە بایۆمەتری دەنگدەران بەرزە و تا ئێستا ٨٢%ی دەنگدەران خۆیان تۆمارکردووە، شەش ڕۆژیش ماوە بۆ تۆمارکردنی دەنگدەران و دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن.

خالید عەباس، بەرپرسی ئوفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای دھۆک ٨٨٧ ھەزار کەس بەشدارییان لە پرۆسەی بایۆمەتری دەنگدان نەکردبوو، ئەوانیش دوو جۆرن دەنگدەرانی پێشوو و لەدایکبووانی ساڵی ٢٠٠٦، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق تەنیا ٢٠ ڕۆژی دیار کردووە بۆ ئەوانەی خۆیان تۆمار نەکردووە پێویستە تا ٢٠ی شوبات ھەموو دەنگدەرێک خۆی تۆمار بکات.

بەرپرسەکەی ئوفیسی دھۆک گوتیشی: لە سنووری پارێزگای دھۆک لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆری دەنگدەر خۆیان تۆمار کردووە و ڕێژەی تۆمارکردن گەیشتووەتە ٨٢%، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەم نییە، ھێشتا شەش ڕۆژیش ماوە، ھەر کەسێک دەیەوێ خۆی تۆمار بکات و بەشداری بایۆمەتری بکات ئەوە دەتوانێت لەو ماوەیەی بەردەستە سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن و تیمەکانی بایۆمەتری بکات.

خالید عەباس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئوفیسی دھۆک بە ھەوڵی کارمەندەکانی توانیویەتی ١٢٣ تیم دروست بکات و سەردانی شوێنە گشتییەکان بکات و خەڵک تۆمار بکات، چونکە بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن ھەر دەنگدەرێک خۆی تۆمار نەکات ناتوانێت بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان بکات. 

هەواڵی پەیوەندیدار