٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.وەعدی مزووری: عێراقی دیموکراسی تەنیا دروشم دەرچوو

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی ١١ی شوبات لقی ٦ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان سیمینارێکی لەڕێگەی وێبنارەوە بۆ پرۆفیسۆر دکتۆر وەعدی مزووری سازکرد و تێیدا ناوبراو تیشکی خستە سەر پەیوەندی نێوان ھەرێم و بەغدا و بەکارھێنانی دادگای فیدڕاڵی دژی ھەرێمی کوردستان، گوتیشی: عێراقی دیموکراسی تەنیا دروشم دەرچوو.

د.وەعدی مزووری، ڕاوێژکاری یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە سەرەتای سیمینارەکەدا گوتی: قەدەری کورد وایە ھەرچەندە ڕژێمەکان گۆڕانکارییان بەسەردا ھاتووە، بەڵام عەقلیەتی شۆڤێنی بەردەوامە دژی مافەکانی کورد .. ھەریەکەیان بەشێوازێکی جیاواز، ھەر لە دامەزراندنی کۆماری عێراقەوە چەندین پیلانی جوراوجۆر بەکارھاتووە دژی ئێمە وەک کورد، سەرەڕای ئەوەی دوای ساڵی ٢٠٠٣ دامەزرا و دەستووری ھەمیشەیی عێراق پەسەند کرا، دەبوایە عێراقێکی دیموکراسی و پارێزراوی مافی مرۆڤی تێدا بێت، بەڵام بەداخەوە دیارە ئەمانە ھەمووی دروشم بوون ھیچ جارێک مافەکانی کورد جێبەجێ نەکران، ھەر لەدوای ساڵی ٢٠٠٥ پیلانی زۆر دانران لە دژی کوردستان و ئەو پێشکەوتنانەی کوردستان بەخۆیەوە بینیوە، بەھۆی ھەبوونی سەرکردایەتی بەھێز و ھوشیار لە کوردستان پیلانەکان سەریان نەگرت.

ڕاوێژکاری یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕوونی کردەوە: ھەموو کات کورد ھەوڵی داوە و سەردانی بەغدای کروە بۆ ڕێککەوتن، بەداخەوە بەپێچەوانەوە دەرچووە، لە سەردەمی دیموکراسیدا لە عێراق مافی کورد پێشێل دەکرێت، بەکارھێنانی چەک دژی گەلی کوردستان تا بڕینی مووچە و بەشە بودجەی ھەرێمی کوردسان و لێدان لە ئابووری کوردستان ئامانجی بەغدا بووە، مەخابن ئێستا بە جورێکی دیکە دژایەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، لەبری چەک دادگا بەکار دەھێندرێت لە عێراقی دیموکراسیدا، پێویست بوو دادگای باڵای فیدڕاڵی شوێنێک بوایە بۆ بەدەستهێنانی مافی ئەوانەی مافیان پێشێل دەکرێت نەک زۆڵم لە خەڵک بکات، دادگای فیدڕاڵی عێراق بە فەرمانی ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە، بەڵام ھیچ کاتێک بە ھیچ شێوەیەک کاری نەکردووە.

د.وەعدی مزووری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: درێژکردنەوەی خولی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن دادگای فیدڕاڵی ھەڵوەشاندرایەوە، ئەمە لەکاتێکدا لە یەکێک لە یاساکانی ئەم دادگایەدا هاتووە، نابێت سکاڵاکار سوودمەندبێت لە یاساکە کەچی دەبیین سکاڵاکار پشکی شێری بەردەکەوێ، ئامانجی دادگای فیدڕاڵ لێدانە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕێگری کردنە لە مانەوەی لەدەست پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە تەنیا لایەنە دروشمی کوردایەتی و کورد و کوردستانی ھەڵگرتووە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار