٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ھاوار نێروەیی" زۆربەی دەوڵەتان راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم دەکەن"

سەرچاوە: KDP.info

راگری کۆلیژی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی دھۆک پێی وایە، بەشداری سەرۆکی حکوومەت لە لوتکەی حکوومەتەکان گرینگە بۆ ھەرێمی کوردستان و دەشڵێ، بەھۆی نەبوونی دەوڵەتێکی سەقامگیر لە عێراق وڵاتانی جیھان راستەوخۆ مامەلە لەگەل حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

د. ھاوار نێروەیی، راگری کۆلیژی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی دھۆک بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند"  بەڕێوەچوونی لوتکەی حکوومەتەکان لە دوبەی چەندین پەیام دەگەیەنێ، لەوانەش لەناوەکەی دیارە واتە حکووتەمەکان ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەڕووی سیاسی و ئابووری پێگەیەکی دیاری ھەیە، لەبەر ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی سیاسی سەربەخۆی ھەیە دەوڵەتانیش دەتوانن راستەوخۆ مامەلە لەگەل حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن، دەستوور دانی بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناوە و نوێنەرەکانی حکوومەتن بەشدارن لەچەندین کۆڕ و کۆڕبەندی جیھانی.

راگری کۆلیژی زانستە سیاسیەکان گوتیشی" حکوومەتی ھەرێم بەتایبەتی سەرۆکی حکوومەت مەسروور بارزانی نەک تەنیا لە لوتکەی حکوومەتەکان بگرە لە دەیان چالاکی جیھانی بەفەرمیی بانگھێشتکراوە و بەشداری ھەبووە، بەتایبەتی لە پرسە ئابووریەکاندا رۆڵی ھەبوە لە چالاکیە جیھانیەکان کە پرسە ئابووریەکان راستەوخۆ گرێدراون بە پرسە سیاسیەکانیش.

د. ھاوار نێروەیی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" راستە بەھۆی ئەوەی ھەرێمی کوردستان لەچوار چێوەی دەوڵەتی عێراقدایە، بەڵام عێراق دەوڵەتێکی سەقامگیر نیە و لەسەر بنەمای عەقلانی دروست نەبوە و پر سبە خەڵکی عێراق نەکراوە بۆ دروست کردنی ئەو دەوڵەتە راستەوخۆ دەوڵەتانی جیھان بەگشتی و دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی ئێستا مامەلەی راستەوخۆیان لەگەل حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار