دەست بە دروستکردنی رێگای ستراتیژی بەردەڕەش بۆ کەلەک دەکرێت
__2024_02_14_h17m30s15__HK.jpg)
بەردەڕەش _KDP.info_ قایمقامی قەزای بەردەڕەش گوتی: پڕۆژەی ستراتیژی دروستکردنی ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەلەک لە تەندەر بۆ کۆمپانیایەک دەرچووە، چاوەڕێ دەکرێت بێت دەست بە کاری خۆی بکات، ئەگەر لە ماوەی یاسایی ئامادە نەبیت دەدرێتە کۆمپانیایەکی دیکە، لەبەر ئەوەی دروستکردنی ڕێگاکە دوو قۆناغە، دروستکردنی دیزاین و ڕێگاکە یە.
قایمقامی قەزای بەردەڕەش، ئیسماعیل مستەفا ڕەشید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ئەوەی تەندەری پڕۆژەی ستراتیژی دروستکردنی ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەلەک بۆ جاری دووەم ڕاگەیەندرا بۆ کۆمپانیایەکی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دەرچووە، بەڵام بەداخەوە ئەمە ماوەی ١٠ ڕۆژە بۆی دەرچووە تا ئێستا سەردانی وەزارەت و ئێمەیشی نەکردووە، وەکو کارگێری قەزای بەردەڕەش، ئەگەر لەماوەی دیاریکراودا ئامادە نەبیت و وەرگرتنی پڕۆژەکە واژوو نەکات دەدرێتە کۆمپانیایەکی دیکە و ئەو کۆمپانیایە مافی نامینێت.
قایمقامی قەزای بەردەڕەش گوتیشی: ئەگەر کۆمپانیای یەکەم لەکاتی خۆی ئامادە نەبێت ئەوکات دەسەڵاتی وەزارەتە بدرێتە کۆمپانیای دووەم یاخود جارێکی دیکە ڕایبگەیەنێتەوە، بۆیە ھیوادارین ئەو کۆمپانیایەی بۆی دەرچووە خاوەن توانابێت، چونکە دیزاین و دروستکردنی ئەو ڕێگایە ھەموو بۆ ئەو کۆمپانیایە دەرچووە، بۆیە ئەگەر ئامادەبوو باشە ئەگەر نا وەزارەت دەیداتە کۆمپانیایەکی دیکە.
بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەلەک ڕێگایەکی ستراتیژیی ھاتوچۆی بازرگانی گرنگە لە نێوان ھەردوو پارێزگای دھۆک و ھەولێر بۆیە دەکرێتە دووساید بەھۆی ئەوەی ھاتوچۆیەکی زۆری لەسەرە و ڕووداوی زۆری ھاتوچۆیشی لێ دەکەوێتەوە، ئێستا ئێمە لە قۆناغی کۆتایی دەستپێکردنی پڕۆژەکەداین و مەزەندە دەکرێت پڕۆژەکە زیاتر لە١٠٠ملیار دیناری تێبچێت.
بڵند ئیبراھیم




