بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەرمەد فازڵ) دەکات

ھەولێر _KDP.info_ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەرمەد فازڵ شەوکەت) دەکات.
پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڤاڵ و ھاوکارمان (سەرمەد فازڵ شەوکەت)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاڵی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (فاروق صابر ئەحمەد)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی شوباتی٢٠٢٤




