مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی حاجی ئەحمەد محەممەد نەسڕوڵڵا دەکات

ھەولێر _KDP.info_ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی ئەحمەد محەممەد نەسڕوڵڵا دەکات.
دەقی پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حاجی ئەحمەد محەممەد نەسڕوڵڵا)
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی ئەحمەد محەممەد نەسڕوڵڵا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، خوالێخۆشبوو (حاجی ئەحمەد محەممەد نەسڕوڵڵا)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی شوباتی




