مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو (ئامینە عەلی ئەحمەد) دەکات

ھەولێر_KDP.info_ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە عەلی ئەحمەد) دەکات.
دەقی پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە عەلی ئەحمەد)
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە عەلی ئەحمەد)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە عەلی ئەحمەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی شوباتی ٢٠٢٤




